یەکێتی و پارتی پێکەوە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکەن

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ماڵپەڕی "پییوکەی میدیا" ڕایگەیاند، د.سۆران جەمال تاھیر، وتەبێژی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئیمزایان لەسەر کارنامەی ھاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت کردووە بۆ پرسی پێکھێنانی حکومەتی عیراق".

ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاند، لەناو ھاوپەیمانێتیەکەدا جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، چوارچێوەی ھەماھەنگی  و ھاوپەیمانی سەروەری و عەزم و بزوتنەی بابلیون بەشدارن".

وتەبێژی یەکێتی ڕاشیگەیاندوە، یەکێتی ئامادەیە بۆ قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکانی عێراق، و لەگەڵ پارتیش ئیمزایان لەسەر کارنامەی ھاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت کردووە".
 
سەبارەت بە پێکھاتەو ناوەڕۆکی ھاوپەیمانێتییە نوێیەکە وتەبێژی یەکێتیی ڕایگەیاندووە،  ژمارەیەک خاڵ و داواکاری لایەنەکانی شیعە و سوننە و کوردیشی تێدا جێکراوەتەوە.

لە بارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە وتەبێژی یەکێتیی ڕایگەیاندوە، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی و کوردە و بۆ یەکێتی دەبێت و یەکێتی کاندیدی خۆی نەگۆڕیوە.