بنکەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنی پارەی کارەبا لەناو بازاری شاری ھەڵەبجە کراوەتەوە، بۆ کارئاسانی ھاووڵاتیان و لابردنی خەرجی زیادەیە لەسەر ھاووڵاتیان.
کردنەوەی ئەو بنکەیە لەسەر راسپاردەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی و ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە بەھەنگاوێکی ئەرێنی دەزانن، داواشدەکەن مانگانە حکومەت پسوڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا بگەڕێنێتەوە بۆ ماڵان، تاوەکو قەرزی حکومەت لەسەر ماڵان کەڵەکە نەبێت.