بەھۆی نەبوونی بودجەوە بەشەخۆراکی نەخۆشخانەکانی گەرمیان ڕادەگیرێت

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری نەخۆشخانەکانی سنورەکەی کردووەتەوە کە لە ئەمڕۆوە چیتر خواردن بۆ پزیشک و کارمەند و چاودێر و نەخۆشەکانی ناو خۆشخانەکان دابین ناکرێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بودجەیان نیە و بڕەپارەی پێویستیان بەدەست ناگات بۆیە ناتوانن وەکو پێشتر خواردنیان بۆ دابین بکەن، چونکە لەئێستادا پارەی ھەشت مانگی چێشتخانەکان قەرزارن.