یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کەرەستەی بیناسازی لە سلێمانی کرایەوە

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کەرەستەی بیناسازی لە سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە ١٢٠ کۆمپانیا و کارگە لە حەوت وڵاتی جیھانەوە کرایەوە، وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستانیش راگەیاند، سلێمانی لە ھەیکەلی ھیچ بینایەکدا کەرەستەی وڵاتانی دیکە بەکارناھێنێت، ٣٢٪ کەرەستەی نێو کارگەکانی عێراق و بەشێک لە وڵاتانیش، بەرھەمی کارگەکانی سلێمانییە.