دراوی ٢٠ ھەزار دیناری لە عێراق دەخرێتە بازاڕەوە

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دراوی ٢٠ ھەزار دیناری لە عێراق دەخرێتە بازاڕەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش دەڵێت، ھیچ نیازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە بەھای دۆلاردا نییە، چونکە بەھۆی کەمکردنەوەی بەھای دینار، زیاتر لە ٣٠ ترلیۆن دینار داھاتی حکومەت زیادیکردووە.

مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری رافیدەین بۆ دیالۆگ رایگەیاند، کار لەسەر تەواوکردنی شێوەی دراوێکی نوێ دەکەن کە دراوی ٢٠ ھەزار دینارییە و ئامانجیش لەو ھەنگاوە یەکخستنی دراوی عێراقییە، وتیشی، لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی پێویستی بە دەرکردنی یاسایە.

ھاوکات لەبارەی بەھای دۆلارەوە رایگەیاند، بانکی ناوەندی ھیچ نیازێکی بۆ گۆڕانکاریکردن لە بەھای دۆلار نییە و بەھای دۆلارە جێگیرە، دەشڵێت، لەو کاتەوەی گۆڕانکارییان لە بەھای دۆلار کردووە، نزیکەی ٣٠ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بۆ داھاتی حکومەت و داھاتی نەوت زیادیکردووە.