ئەمریکا داوای پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
شنیار
ئەمریکا ئیدانەی تووندوتیژی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات بەرامبەر خۆپیشاندەران و داوای پاراستنیان دەکات.

"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەکەن کە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئێران ئەنجام دەدرێت و تائێستا بووەتە ھۆکاری کوژرانی دەیان خۆپیشاندەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمریکا بە وردی چاودێری خۆپیشاندانەکان دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەنگی بەرز بکاتەوە بەرامبەر ئەو رێکارانەی حکومەتی ئێران دژی خۆپیشاندەران دەیگرێتەبەر و پشتگیری خۆپیشاندەرانی ئێران بکات.

ھەروەھا نید پرایس دووپاتیشیکردووەتەوە، دەبێت لێپرسراوانی ئێران گوێ لە خۆپیشاندەران بگرن نەک چەک بەامبەریان بەکاربھێنن.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ژینا ئەمینی دەستگیرکراوە و ڤیدیۆ ھەیە کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە ژیاندایە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە و بەڵگەکان رونن کە کوژراوە.