قەتەر و ئەڵمانیا پشتیوانی زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکەن

2022-09-26   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەڵمانیا و قەتەر جەختدەکەنەوە لەسەر پشتیوانیکردنی ھەموو ئەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا لە گەڵ ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان گفتوگۆکردن بووە لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ھەردوولاش لەسەر ئەوە ریککەوتوون بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی ھەموو ئەو ھەوڵانە بکەن کە بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەدرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، میری قەتەر و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسیان لەوە کردووە، زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵاتانی جیھان بە گشتی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لێدەکەوێتەوە.