زیلینسکی: ئەمریکا مانگانە زیاتر لە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ناردووین

2022-09-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئۆکراین ھاوکاری مانگانەی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات و ھۆشداریش دەداتە روسیا لەبارەی راپرسییەکان.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی سوپای روسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەمریکا بۆ ھاوکاری و پشتیوانیکردنی بودجەی ئۆکراین، مانگانە زیاتر لە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک ھاوکاری بۆ ناردوون جگە لە چەک و پێداویستییە سەربازییەکان.

لەبارەی ئەو راپرسییانەش کە روسیا لەچەند ناوچەیەکی ئۆکراین ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بڕیار بدەن بخرێنە سەر روسیا، سەر

سەرۆکی ئۆکراین وتی، ئەگەر روسیا لە رێگەی راپرسییە ساختەکانەوە بیەوێت تەنھا بستێکی خاکی ئۆکراین بخاتە سەر وڵاتەکەی، ھیچ جۆرە گفتوگۆ و دانووستانێک لەنێوانیان نامێنێت و رێککەوتنیش لەنێوانیاندا زۆر ئەستەم دەبێت.