لە دھۆک فێستیڤاڵی ترێ و ھەنگوینی خۆماڵی بەڕێوەچوو
2022-09-25
|
شیروان خدر
لە دھۆک ١٥ ھەمین فێستیڤاڵی ترێ و ھەنگوین بۆ زیاتر پشتیوانیکردنی بەرھەمی خۆماڵی، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠ ھەنگەوان و خستنەڕووی نزیکەی ١٠٠ جۆر ترێ، بەڕێوەچوو، ساڵانە لە دھۆک زیاتر لە ٧٠ ھەزار تۆن ترێ و ١٥٠ تۆن ھەنگوین بە کواڵێتی باش بەرھەم دەھێنرێن، جوتیاران و ھەنگەوانان داوا دەکەن بەرھەمەکانیان رەوانەی دەرەوەی ھەرێم و عێراق بکرێت.
|