زیلینسکی : روسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ بۆردومانکردنی ئۆکراین بەکارھێناوە

2022-09-24   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لەکاردانەوەی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانی لە لایەن سوپای روسیاوە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کاردانەوەی توندی ھەبێت و ژمارەی دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی ئێران لە کیێڤ کەمبکاتەوە.

زیلینسکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوەکرد،  سوپای روسیا فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بەکارھێناوە بۆ بۆردومانکردنی ناوچەکانی  ئۆدیسا و دنیپرۆ پترۆڤیسک، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەشی راسپاردوە کاردانەوەی توندی ھەبێت.
سەرۆکی ئۆکراین رونیشیکردەوە، شەش لە فڕۆکە ئێرانییەکان لەلایەن فەرماندەیی ئاسمانی  رۆژھەڵات و باشورەوە خراونەتە خوارەوە و یەکێکی تریش دژە فڕۆکەی ھێزەکانی دەریایی خراوەتە خوارەوە.