بۆفۆن گەڕایەوە بۆ پارما

2021-06-18   |  
جیانلویجی بۆفۆن یانەی پارما
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ٢٠ ساڵ لە جێھێشتنی یانەی پارما و پەیوەندی کردن بە یانەی یوڤانتۆسەوە ، جیانلویجی بۆفۆن لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا گەڕایەوە بۆ پارما .

بۆفۆن لەگەڵ کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤی کۆتایی ھات و بڕیاریدا گرێبەستەکەی درێژ نەکاتەوە .


پارما ئەوەی ڕاگەیاندووە کە بۆفۆن گرێبەستێکی یەک ساڵەی لەگەڵ یانەکەدا ئیمزا کردووە و ئەگەر گۆڵپارێزەکە ئارەزوی مانەوە بکات ئەوا بۆ ساڵی دواتریش دەمێنێتەوە .
بۆفۆن دوای جێھێشتنی یوڤانتۆس ڕایگەیاند ،ھێشتا ھەست دەکات باشەو دەتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن و خەنەنشین بوونی خۆی بۆ کاتێکی تر دواخست .


ئەو ئەستێرە لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠١ لە یانەی پارماوە پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە کردو لە دوو سەردەمی جیاوازدا لە ٦٥٦ یاریدا پارێزگاری لەگۆڵی بیانکۆنێری کردووەو لەو ماوەیەدا ٩ نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست ھێناوە و سێ جاریش گەیشتووە بە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ . تەنیا ئەلیساندرۆ دێل پێرۆیش یاریی زیاتری کردووە بۆ یوڤانتۆس .
ئەرکی داھاتووی بۆفۆن گێڕانەوەی یانەی پارما دەبێت بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا .