ئۆکراین باڵیۆزخانەی ئێران لە کیێڤ دادەخات و دیپلۆماتکارانیشی دەردەکات

2022-09-24   |  
فۆتۆ: 
هەژار
بە فەرمانی زیلینسکی، حکومەتی ئۆکراین باڵیۆزخانەی ئێران لە کیێڤ دادەخات و سەرجەم دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتەش دەردەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان لەماوەی رابردوودا لەگەڵ روسیا، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە خراونەتە خوارەوە کە دروستکراوی ئێرانن، بەڕەسمی نیگەرانیان لەو بارەیەوە گەیاندووەتە حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئێران، بەڵام ھیچ وەڵامێکیان نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە فەرمانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین وەک ناڕەزایی دەربڕین لە بەردەوامی ئێران بۆ ھاوکاریکردنی روسیا، باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە شاری کیێڤ دادەخەن و سەرجەم دیپلۆماتکارەکانیشیان دەردەکەن.