لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ٣٢ کەس گیانیان لە دەست داوە

2022-09-23   |  
خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی مردنی ژینا ئەمینی.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە حەوتەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکان لە بەرامبەر گیانلەدەستدانی (ژینا ئەمینی) کچە کوردەکەی شاری سەقز، ھاووڵاتیان لە شارەکانی تاران و کرماشان و تەبرێز و لوڕستان و چەندین شاری تری رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران رژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان لە دژی حکومەتی ئێران وتەوە.

ماوەی ھەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە بەرامبەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامە و ٨٥ شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی سیاسی بەدوای خۆیدا ھێناوە.

بەپێی دوایین ئامار لە خۆپیشاندانەکاندا ٣٢ کەس گیانیان لە دەستداوە کە ١٦یان خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن، ھەروەھا زیاتر لە ٧٥٠ کەسی تریش برینداربوون و سێ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش کوژراون.