پەرلەمانتارێک: ھیچ ئاماژەیەک بۆ دیداری سەدر و وەفدی سێ قۆڵی نییە

2022-09-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەوڵەکان بۆ رێکخستنی دیداری نێوان موقتەدا سەدر و وەفدی سێ قۆڵی بەردەوامە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت سەدر لە پرۆسەی سیاسی ناڕازییەو پێناچێت لە رۆژانی داھاتووشدا ھیچ دیدارێک لەگەڵ وەفدی سێ قۆڵی بکات.

عائید ھیلالی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، لەم کاتەدا ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نزیکی دیداری نێوان موقتەدا سەدر و وەفدی سێ قۆڵی کوردی و سونەو چوارچێوەی ھەماھەنگی.

رونیشیکردەوە، دەستپێشخەری ھەیە بۆ ئەنجامدانی دیدارەکە بەمنزیکانە، بەڵام تا ئێستا سەدر سورە لەسەر پێشوازینەکردنی وەفدەکە، بەو پێیەی ھێشتا ناڕازییە لە پرۆسەی سیاسی.