وەزیری خوێندنی باڵا: تا ئێستا ٤٠٪ی خوێندکاران فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردوەتەوە

2022-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ماوەی ١٠ ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دیاری کراوە بۆ ئەوەی خوێندکاران لەو ماوەیەدا فۆرم پڕبکەنەوە و تا ئێستا نزیکەی ٤٠٪ خوێندکاران فۆرمیان پڕکردوەتەوە .

ئەوەشی ڕاگەیاند پلانی باش داڕێژراوە بۆ ئەوەی خوێندکاران بێ بەش نەبن لە خوێندن و خوێندکاران بەشێوەیەکی بەرچاو وەربگیرێن.

سەبارەت بە داشکاندنی پارەی خوێندن ڕایگەیاند ٤٥٪ داشکاندن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە ئەھلیەکان و خوێندنی ئێواران و پاراڵێڵ  کراوە ئەو داشکاندنەش بۆ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.