کێشەی پیسبوونی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەکرێت

2022-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی دابین دەکات .

ماڵپەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی  ٣٠٨ ملیۆن و  ٢٧٧ ھەزار و ٦٦١ یەک دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەکات، ئەم گوژمەیەش لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داھاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕاکێشانی بۆڕی لە شەقامی بۆتان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پیسبوونی ئاو خەرج دەکرێت و کاریگەری باشی لەسەر چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەبێت.