دژی بڕیارەکەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بۆ جوڵەپێکردنی ھێزی زیاتر لە جەنگی ئۆکراین، لە مۆسکۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەسیش دەستگیرکران.
شەوی رابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە شارەکانی روسیا بەڕێوەچوو، ھێزە ئەمنییەکانیش سەدان خۆپیشاندەریان لە ناوچە جیاوازەکان دەستگیرکرد.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوە ناحکومییەکان زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ خۆپیشاندەر لە ٣٨ شاری روسیاوە دەستگیرکراون.
ئەو بڕیارەی "پوتن" یەکەمین بڕیاری لەو جۆرەیە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە، کە ھێزی زیاتر جوڵە پێدەکات و دەبێت حکومەت پارەی زیاتر بۆ بەرھەمھێنانی چەک تەرخانبکات و ٣٠٠ ھەزار ھێزی یەدەگیش بانگھێشتدەکرێن.