چین: ئەمریکا رۆژانە ٦٦ ھەزار بەرمیل نەوتی سوریا بەتاڵان دەبات

2022-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، ئەمریکا رۆژانە ٦٦ ھەزار بەرمیل نەوتی سوریا بە تاڵان دەبات.

وانگ وون بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا قەرەبووی گەلی سوریا بکاتەوە بۆ ئەو زیانەی تائێستا پێی گەیاندووە.

 ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەڵوێستەکانی ئەمریکا لەسەر نەوتی سوریا ساڵانێکە ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و بەردەوام بووە لە بەتاڵانبردنی نەوتی ئەو وڵاتە، بە جۆرێک دەستی بەسەر رێژەی لە سەدا ٨٢ ی نەوتی بەرھەمھێنراوی وڵاتەکەدا گرتووە و رۆژانە ٦٦ ھەزار بەرمیل نەوتی سوریا بە تاڵان دەبات.

پێشتریش وەزارەتی نەوت و سامانە کانزاییەکانی سوریا ئەمریکای بە بەتاڵانبردنی نەوتی وڵاتەکە تۆمەتبارکردووە و رایگەیاندووە رۆژانە ٦٦ ھەزار بەمیل نەوت لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی سوریاوە لەلایەن ئەمریکاوە بە تاڵان دەبرێت