وەفدێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ " مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەدایە.
بڕیارە وەفدەکەی پنتاگۆن لەگەڵ "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەۆکی حکومەتی ھەرێمیش کۆببنەوە و ھەروەھا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکەن.
وەفدەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی "سلێست والێندەر" یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکایە و لە لێپرسراوانی دیبلۆماسی و سەربازی پێکھاتوون.
لە ئێستادا لەگەڵ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت و ھەروەھا وەزیری پێشمەرگە کۆببنەوە و لە کۆبوونەوەکەشیاندا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکەن.
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشتر سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق کۆبووەوە.