پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ژنان دەکات

2022-09-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایەک دەکات.

بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایەک دەکرێت لەوانە، پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ژنان.

ھەروەھا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری و پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان دەکات.