نوسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەکان: نزیکەی ١٠٠ ھەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردوە

2022-09-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نوسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەکان رایگەیاند، نزیکەی ١٠٠ ھەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردوە

نوسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری لە ٨ی ئابی ٢٠١٤، لە کۆی ٥٥٠ ھەزار ئێزدی ٣٦٠ھەزار کەس ئاوارەبون، لە دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکان لە دەستی تیرۆریستان تائێستا نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، لەبەرامبەردا نزیکەی ١٠٠ ھەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیانکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٥٤ رفێندراوی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکراون.