کەشناسی ھەرێم وادەی باران بارینی راگەیاند

2022-09-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێم لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ ھەیە

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای باو نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تا دوو پلە.

لە کاتی زیادبوونی خێرایی باش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ ھەیە لە سەر بەشێک لەو ناوچە دەشتانەی کە خێرایی با بۆ سەرووی ٢٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەرز دەبێتەوە، ئەگەری نمەبارانیش لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، ھەروەھا رۆژی پێنج شەممشە ئاسمان بەردەوام نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی لەگەڵ زۆربەی ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ ھەیە.