نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی ئەو تووندوتیژیانە دەکەین بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێن

2022-09-20   |  
فۆتۆ: 
شنیار
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەردەبڕێت بۆ گیانلەدەستدانی "ژینا ئەمینی" و داوای پاراستنی خۆپیشاندەرانیش دەکات.

نەدا ناشف جێگری کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی  و ئەو تووندوتیژیانەی ھێزە ئەمنییەکانی  ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامیدەدەن کە لە دژی گیانلەدەستدانی ئەو کچە کوردە خۆپیشاندان دەکەن، داواشی کردووە پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکرێت.