وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ھێڵی شەمەندەفەر شاری سلێمانیش دەگرێتەوە

2022-09-20   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، ھەر کاتێک دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر جێبەجێبکرێت، ھەموو ھەرێم بە شاری سلێمانیشەوە دەگرێتەوە.

ئەندازیار "ئاگرین عەبدوڵا عەزیز" بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ کاروباری رێگەوبان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەھای ئابوریدایە. 

راشیگەیاند، ھەرکاتێکیش جێبەجێبکرێت لە باکوری ھەرێمی کوردستان تاوەکو باشور بە شاری سلێمانییەوە دەگرێتەوە. 

ئەو روونکردنەوەیە دوای ئەوەدێت کە دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەندێک ناوچە دەبێت و ناوچەکانی تر لەو پڕۆژەیە سودمەندنابن، بە تایبەت شاری سلێمانی کە لێی بێبەشدەبێت، چونکە کۆتا سنوری ھێڵەکە لەشاری کۆیە دەبێت لەسنوری پارێزگای ھەولێر.