کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستپێدەکات

2022-09-20   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
ئەمڕۆ ٧٧ەمین خولی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستپێدەکات.

نزیکەی ١٥٠ سەرکردەی جیھان لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری دەکەن، کۆبوونەوەکەش لەکاتێکدایە کە بەھۆی داگیرکاری روسیا لە ئۆکراین دابەشبوونی گەورە لە ئەوروپا و جیھان دروستبووە، بەشێوەیەک لە جەنگی ساردەوە ئەو دابەشبوونە رووینەداوە. 

لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، سەرکردەکانی جیھان بەھۆی کۆرۆناوە لەر ِێی ڤیدیۆوە وتارەکانیان پێشکەشکرد، بەڵام ئەمساڵ رێوشوێنەکانی کۆبوونەوەکە ئاساییدەکرێت و سەرکردەکان لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارەکانیان پێشکەش دەکەن.