لە چوار وڵاتی ئەوروپا سەردانی ھاووڵاتیانی روسیا قەدەغە کرا

2022-09-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە چوار وڵاتی ئەوروپا بڕیاری رێگری لە سەردانی ھاووڵاتیانی روسیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و چاوەرێش دەکرێت بڕیارەکە لە ٢٦ وڵاتی ناوچەی شینگن پەیڕەو بکرێت.

دوای ھەڵپەساردنی رێککەوتنی ئاسانکاری ڤیزا لە نێوان یەکێتی و ئەوروپا و روسیا، لەکاردانەوەی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، لە وڵاتانی لیتوانیا و لاتیڤیا و پوڵەنداو ئیستۆنیا بڕیاری رێگری لە سەردانی ھاووڵاتیانی رووس چووە بواری جێبەجێکردنەوەو رێگەنادرێت ھاووڵاتی روسی ھەڵگری ڤیزای شینگن بۆ بازرگانی و وەرزش و چالاکی رۆشنبیری بچنە وڵاتەکانییان.

کایا کالاس سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا داوای لە وڵاتانی تری ناوچەی شینگن کرد  بڕیاری قەدەغەی سەردانی وڵاتانی رووسیا جێبەجێبکەن.