دەروازەی شەقامی مەولەوی بە بەردی ھەورامان نۆژەندەکرێتەوە
2022-09-19
|
کوردسات نیوز
پڕۆژەکانی ئاوەدانی و جوانترکردنی سیمای شار و رێکخستنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان لە سلێمانی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا دەروازەی شەقامی مەولەوی لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بە بەردی ھەورامان نۆژەندەکرێتەوە، کارکردن لەو پڕۆژەیە دوو مانگی پێدەچێت و ستافێکی شارەزا لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە ھاتوون کاری تێدا دەکەن.
|