ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبنەوە

2022-09-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە بەغداد کۆدەبنەوە و تاوتوێی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.

(دکتۆر عەلی دیفاعی) وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغداد بەڕێوە دەچێت و بڕیاریشە  پرسی دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان  و پێکھێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەکە بێت.