ژنانی سۆران پشتیووانی ھەنگاوەکانی قوباد تاڵەبانی دەکەن لەبارەی مافەکانیان

2022-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سۆرانیش ژنان پشتیووانی ھەنگاوەکەی قوباد تاڵەبانی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی یاسا بە ئارستەی نەھێشتی دیاردەی ژن کوژی و کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی، بە پێی ئامارەکانیش لە ناوچە دوورە دەستەکان، رێژەی توندوتیژی خێزانی زیاترە، بەراورد بە سەنتەری شارەکان و بۆ چارەسەریش کێشەکانیش سوڵحی عەشایری دەکرێت و بکوژان دەستگیر ناکرێن.