بەھۆی کەوتنەخوارەوەی پانکەیەک لە خوێندنگەیەکی ھەولێر دوو خوێندکار برینداربوون

2022-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە خوێندنگەی سەرکەشی بنەڕەتی تێکەڵاو لە ھەولێر بەھۆی کەوتنەخوارەوەی پانکەیەک بۆ سەر رحلەی دانیشتنی خوێندکاران دوو خوێندکار برینداربوون، بە بریاری وەزیری پەروەردەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە پێکھێنراوە.

سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیش دەڵێت، ژیانی خوێندکاران لەئەستۆی کارگێڕی خوێندنگاکانە و پێویستە زیاتر ئاگاداری رەوشی ناو خویندنگاکان بن بە تایبەت بۆ قۆناغی سەرەتایی.