ھاوپەیمانی فەتح: محەمەد شیاع سودانی ھێشتا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

2022-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"عەلی فەتلاوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی ھێشتا کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و چاوەڕێی ھەڵوێستی ئەرێنین لە سونە و کورد.

"عەلی فەتلاوی" رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی کاندیدی نێو ماڵی شیعەیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، وتیشی پێکھاتەی شیعە دەستوەردانی نەکردووە لە بژاردی سونە و کورد سەبارەت بە کاندیدەکان بۆ سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە نابێت ئەوانیش دەستوەردان بکەن و چاوەڕێی ھەڵوێستی ئەرێنی ئەوانن. 

"فەتلاوی" باسی لەوەش کرد، ئەگەر ھەیە لە چەند رۆژی داھاتوودا رەوشی سیاسی بەرەوپێشچوون بە خۆیەوە ببینێت بۆ تەواوکردنی دەستکەوتە دەستورییەکان و پێکھێنانی حکومەتی نوێ.