زیلینسکی: بەھۆی بۆردوومانی روسیاوە کارەبای پێنج ھەرێمی ئۆکراین بڕاوە

2022-09-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە کارەبای نۆ ملیۆن کەس لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە بڕاوە.

"زیلینسکی" رایگەیاند، بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە کارەبای پێنج ھەرێمی خۆرھەڵاتی ئۆکراین بڕاوە، کە خارکیڤ و ناوچەکانی ھەرێمی دۆنێتسک و زاپۆرۆژیا و سومی و چەند ناوچەیەکی تر دەگرێتەوە و ٩ ملیۆن کەس کاریگەرییان لەسەر دروست بووە. 

"زیلینسکی" وتیشی، روسیا ھەوڵدەدات ھاووڵاتیانی ئۆکراین لە کارەبا و سوتەمەنی بێبەش بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ حکومەتی ئۆکراین رایگەیاند زیاتر لە ٣ ھەزار کیلۆمەتریان لە خاکی وڵاتەکە کۆنترۆڵ کردۆتەوە و دژی روسیا لە پێشڕەویدان.