ئێران لە عێراقی بردەوە
2021-06-16
|
کوردسات نیوز
لە کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاواتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ و جامی ئاسیا و لە کۆمەڵەی سێیەم ،ھەردوو ھەڵبژاردەی ئێران و عێراق لە وڵاتی بەحرەین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە .
عێراق بۆ ئەوەی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا بمێنێتەوە پێویستی بە یەکسان بوون بوو , بەڵام نەیان توانی ئامانجەکەیان بەدەست بێنن و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بە ئێرانییەکان دۆڕان .
تەنیا گۆڵی یارییەکەی سەردار ئەمزون یاریزانی یانەی زینیت سانت پترسبرۆگی رووسی لە دەقەی ٣٥ی گێمی یەکەم تۆماریکرد و سەرکەوتنی بە وڵاتەکەی بەخشی .
بەمەش ئێران بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکە بۆ قۆناغی داھاتوو سەرکەوت و عێراقیش ١٧ خاڵی ھەیەو بە دووەم سەرکەوت .
|