نرخی نەوت لە ٧٤دۆلار نزیک دەبێتەوە

2021-06-15   |  
نرخی نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ٧٣ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تەکساسیش لە ٧١ دۆلار ونیودا ھەڵبەزو دابەزی دەکرد، ھەرچی نەوتی خاوی سوکی بەسرەشە لە ٧٢ دۆلار و ٩٠ سەنتدا ھاوسەنگی وەرگرت .

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت، ھەر یەک لە وڵاتانی چین و ھندو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ھەفتەیەکە خواستیان لەسەر نەوت زیادی کردووە،ئەویش بەھۆی کەمبوونەوەی نەوت لە عەمبارەکانیان و ئاسانکاری لە گرتنەبەری رێکارەکانی گەشتکردنی ھاوڵاتیان ،کە پێشتر بە ھۆی پەتای کۆرۆناوە رێگریەکی توند لەسەرتاسەری جیھان گیرابووەبەر.