لە عێراق زیاتر لە ھەزار و ١٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا و تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ٨٩٤ کەس تووشی کۆلێرا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆلێراش لە کەرکوک تۆمارکراوە کە ٤٨٧ کەسن.
ھاوکات لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٩٩ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و ٥٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدانیش بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقارە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەکەش رایگەیاندووە، ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیکردووە و پێویستە ھۆشداری تەندروستی بەرز بکرێتەوە.