ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئۆکراین دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
ستیڤان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەسەر داوای ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، گۆتێرێس و ئەردۆغان سەردانی شاری لڤیڤ دەکەن و لەگەڵ زیلینسکی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ بازاڕەکانی جیھان و ھەنگاوە دیبلۆماسییەکان بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ دەکەن.
وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، رۆژی ھەینی گۆتێرێس سەردانی بەندەری شاری ئۆدیسای ئۆکراین دەکات کە یەکێکە لەو بەندەرانەی دانەوێڵەی لێوە ھەناردە دەکرێت.