کچەکەی دیک چینی لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی کۆمارییەکان شکستیھێنا

2022-08-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کچەکەی دیک چینی جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەڵێت، چی لەدەستبێت دەیکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ نەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

(لیز چینی) ئەندامی کۆمارییەکان و نەیاری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی حزبەکەی لە ویلایەتی (وایۆمینگ) لەبەرامبەر (ھارییت ھاگمان)ی رکابەری کە لەلایەن ترامپەوە پشتیوانی دەکرا شکستیھێنا.

لەدوای شکستەکەشی (لیز چینی) ھێرشی توندیکردە سەر دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێکدەدات جارێکی دیکە ئەو کەسانە نەگەڕێنەوە کۆشکی سپی کە ھەوڵی لەناوبردنی ئەمریکا و دیموکراسیەکەیاندا.

ھەڵبژاردنی ناوخۆیی کۆمارییەکان ھەنگاوێکە بۆ بوون بە کاندیدی حزبەکە لە ھەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەی کۆنگرێس کە بڕیارە مانگی ١١ی داھاتوو بەڕێوەبچێت.