کۆماندۆی کوردستان: بۆ رێگریکردن لە داگیرکاری جوڵە بە ھێزەکانمان کرا

2022-08-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی، جوڵە بە ھێزەکانیان کراوە.

دەقی روونکردنەوەکەی فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان:

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری ھەڕەشە ھەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.

ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلیمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی.

(١٦-٨-٢٠٢٢)
𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶𝘀𝘁𝗮𝗻 𝗖𝗼𝗺𝗺𝗮𝗻𝗱𝗼 𝗙𝗼𝗿𝗰𝗲𝘀 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗮𝗻𝗱 
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان