دە مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تێدەپەڕێت

2022-08-10   |  
خۆپیشاندەران لە ناو پەرلەمانی عێراق.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە دوای ھەڵبژاردنەوە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق دروستبووە.

١٠ مانگ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا ھیچ ئاماژەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیران و چەقبەستووییە سیاسییەی دروستبووە لەئارادا نییە، بەتایبەت دوای خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و مانگرتنیان لە ناوچەی سەوز و بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.