ئەمینداری ناتۆ: پێشبینی وادەی کۆتایی ھاتنی جەنگی ئۆکراین ئەستەمە

2022-08-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ دەڵێت، ئەستەمە پێشبینی وادەیەک بکرێت بۆ کۆتایی ھاتنی جەنگی ئۆکراین.

ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەستەمە پێشبینی بکرێت جەنگی ئۆکراین چەندە دەخایەنێت و لێکەوتە دوورمەوداکانی چی دەبن.

وتیشی، ئەوەی گرنگە بەردەوامبوونە لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەند کاتی پێویستە، لەگەڵئەوەشدا ھەموو پشتیوانییەکی سەربازی و ئابوری و مرۆیی بۆ ئۆکراین بایەخی خۆی ھەیە، بەڵام دەستبەرداربوون لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین باجەکەی زۆر گەورەتر دەبێت.