پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ لە کەرکوک تائێستا مۆبایلی بەکارنەھێناوە
2022-08-07
|
کوردسات نیوز
لە سەرەتای پەیدابوونی مۆبایل و تێکەڵبوونی بە خەڵک و کۆمەڵگە، بەکارھێنانی سەرسوڕھێنەربوو، بەڵام ئێستا بەکارنەھێنانی مۆبایل بووەتە جێی سەرسوڕمان، پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ لە شاری کەرکوک، بە درێژایی ژیانی، ھەرگیز ئەو ئامێرەی بۆ پەیوەندیکردن بەکارنەھێناوە.
|