فڕۆکەی تورکیا گوندی بڵاڤەیان لە ناوچەی ئامێدی بۆردومان کرد

2022-08-06   |  
فرۆکەی جەنگی تورکیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، نزیک "گوندی بڵاڤە"یان لە ناوچەی نھێلێ لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد، لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشەوە سوپای تورکیا رۆژانە سێ بۆ چوار جار سنووری گوندەکانی نھێلێی بۆردومان کردووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دووجار نزیک ماڵەکانی "گوندی بڵاڤە"یان لە ناوچەی نھێلێ بۆردومان کردووە، کە ئەو گوندە نزیکەی ٣٠ ماڵی تێدایە و یەکەم جارە تورکیا سنووری ئەو گوندە بۆردومان دەکات.

راشیگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە کە تورکیا لەشکرکێشیی چڕنووک-قووفڵی لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، لانیکەم رۆژانە سێ بۆ چوار جار سنووری گوندەکانی نھێلێی بۆردومانکردووە.