گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ھەزاران لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانی لایەنگرانی ھەدەپە بە دروشمی"ئێمە چارەسەرین نا بۆ شەڕ و داگیرکاری" دەستی پێ کرد. ئامانجی سەرەکی لە گردبوونەوەکەی ھەدەپە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی سیاسەتی گۆشەگیری سەر "عەبدوڵا ئۆجالان" سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە و ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان و ئەو قەیرانە ئابورییەی بەرۆکی تورکیا گرتووە.