موقتەدا سەدر و ھادی عامری کۆدەبنەوە

2022-08-06   |  
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر کۆدەبنەوە.

وائیل رووکابی، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، دوای ١٠ی موحەڕەم، واتا ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە، ھادی عامری سەردانی پارێزگای نەجەف دەکات و لە ناوچەی حەننانە چاوی بە موقتەدا سەدر دەکەوێت.

ھیواشی خواست، پەنا بۆ دیالۆگ و ئارامگرتن ببرێت و بەپێی چوارچێوە دەستوورییەکان رێککەوتن بکرێت لەسەر رێگەی نوێ بۆ پڕۆسەی سیاسی.