لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بەردەوامن لە خۆپیشاندان

2022-08-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغداد پێی نایە رۆژی ھەشتەمەوە و سەرکردەکانی رەوتەکەش دەڵێن، تاکو داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

لایەنگرانی رەوتی سەدر لە رۆژی شەممەی رابردوەوە چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغداد و دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەکخسوە، خۆپیشاندەران دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانین بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و داوا دەکەن کەسانی تاقیکراوە تاقینەکرێنەوە و ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی سزا بدرێن.

سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیش، حازم ئەعرەجی سەرکردەی رەوتی سەدر رایگەیاند، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و مانگرتن.

لە چەند رۆژی رابردووشدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکرد، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختدەکاتەوە لەسەر پابەندبوون بە دەستور و لێکتێگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان.