بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەمریکا دە کەس گیانیان لەدەستدا

2022-08-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی ئاگرکەوتنە لە شارێکی سەر بە ویلایەتی پەنسیلڤانیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە سیانیان منداڵن.

پۆلیسی ویلایەتی پەنسیلڤانیا بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی (نیسکوبیک) کە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی ویلایەتی پەنسیلڤانیا ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٧٩ ساڵدایە، سێ منداڵیشیان تێدایە کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت ساڵدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی گەورەیی و زۆری ئاگرەکەوە کە ھۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، تا ئەو کاتەی تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتووەتە شوێنەکە، ئەو ماڵە بە تەواوی سوتاوە و سەرجەم ئەو کەسانەشی تێیدابوون، گیانیان لەدەستداوە نەتوانراوە رزگار بکرێن.