لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە سەرکردەیەکی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی کوژرا

2022-08-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠ کوژراو و ٥٥ بریندار.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، تائێستا بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٠ کەس کوژراون و ٥٥ی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا، تەیسیر جەعبەری فەرماندەی ناوچەی باکور لە بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی کوژراوە.

لە کاردانەوەی ئەو ھێرشانەشدا، بزوتنەوەی حەماس ھەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، ئیسرائیل تاوانێکی نوێی ئەنجامداوە و دەبێت باجەکەی وەربگرێت، دوای ئەو ھەرەشەیەش لە کەرتی غەززەوە موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کرا .

سوپای ئیسرائیل لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند و تائێستاش چەندجارێک غەززەی بۆردومانکردووە.