ھێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە مێرسینی باکوری کوردستان پێنج ئەندامی ھەدەپەیان دەستگیرکرد.
بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنیەکاندا لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی مێرسین لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ماڵان پێنج ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە دەستگیرکران، بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان بەرێکخراوی قەدەغەکراو ھەبووە، دەستگیرکراوەکانیش گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی مێرسین.
ھەفتەی رابردوش لە شاری مێرسین ٢١ ئەندام و لایەنگری ھەدەپە دەستبەسەرکران، چوار لەوانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.