دەوڵەتی یاسا: کازمی گلۆپی سەوزی بۆ ھەڵکراوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی

2022-08-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرکردەیەکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، کازمی گڵۆپی سەوزی بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات بۆ ھەڵکراوە، بۆیە رێگەیدا خۆپیشاندەران بچنە ناوچەی سەوزەوە.

رەسوڵ رازی سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و پەرلەمانتاری پێشوتر رایگەیاند، چونە ناوچەی سەوز و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە و مانەوە تیایدا بۆ چەند رۆژێک پرسیار و گومانی زۆر ھەڵدەگرێت، چونکە پێشتر دەیان جار خۆپیشاندەران ھەوڵیانداوە بچنە ناو ناوچەی سەوز، بەڵام بەفەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێگرییان لێکراوە و خۆپیشاندەران نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن.

وتیشی، ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا رویدا کە خۆپیشاندەران توانیان بەربەستە کۆنکرێتیەکان لابەرن و بچنە ناو ئەنجومەنی نوێنەران و ناوچەی سەوز، خودی کازمی لە پشتێتی، چونکە دەیتوانی وەک پێشتر رێگرییان لێبکات، بەڵام ئەمجارە لەبەر ئەوەی گڵۆپی سەوزی لەناوخۆ و دەرەوە بۆ ھەڵکراوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پۆستەکەی، ھیچ رێگرییەکی لە خۆپیشاندەران نەکرد.