ھێزێکی سەر بە سوپای عێراق ھەڵیانکوتایە سەر گوندێکی سنوری پردێ

2022-08-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزێکی سەر بە سوپای عێراق ھەڵدەکوتنەسەر گوندێکی سنوری پردێ و دەستبەسەر سەرچاوەکانی ئاوی گوندەکەدا دەگرن.

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێزێکی سەر بەسوپای عێراق ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "گابەلکە"ی سەر بە ناحییەی سەرگەڕان لە سنوری پردێ و  کارەبای حەوت بیری ئەو گوندەیان بڕیوە. 

وتیشی، ئامانج لە بڕینی کارەبای بیرەکانی ئەو گوندە بۆ ئەوەیە ڕێگری بکەن لە جوتیارە کوردەکان  تاوەکو زەوی و زارەکەیان پێ ئاو نەدرێت و بەرھەمەکەیان وشک بێت.

 بە وتەی فەھمی بورھان،  ئەو ھێزەی سوپای عێراق ئەنجامدانی ئەو کارەیان  بە چاوساخی عەرەبە ھاوردەکان کردووە، ناوبراو راشیگەیاند، ئەو ڕووداوە  لەکاتێکدایە  لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە خراپترین دۆخی ناکۆکی خۆیانن، بەڵام دژی  کورد ھاودەنگن  و کێشەکانیان وەلاوە دەنێن.